سەردانی سەرۆکی کۆمیسیۆنی بوژانەوەی چەمچەماڵ
هەمیشە لەخەمی دین وژینی کۆمەڵگادەبین .. سەردانی سەرۆکی کۆمیسیۆنی بوژانەوەی چەمچەماڵ وەک ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران سەردانی هەریەک لەبەرێزان م.عەتا محمد بەرپرسی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت وەسەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ بەرێز حاکم ئاسۆ بەکر. قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ مان کرد گفتوگۆی کاروباری زیان لێکەوتوانی قەزای چمچماڵ و ناحیەکانی دەوروبەریمان کرد وە گڤتوگۆی پرۆژەکانی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران و. کارو چالاکیەکانمان کرد لەماوەی ڕابردوو وە پلان و کارەکانی داهاتومان وە بەڕێزیان پشتگیری پێزانینی زۆریان دەربڕی بۆ ئەو خزمەتە جوانەی کە ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران کردویانە بەتایبەت بۆ زیان لێکەتوانی لافاوی چەمچەماڵ کەڕێکخراوی ماڵی هاوکاران دەوری زۆریان بینی بۆ خزمەت کردنی زیان لێکەوتوانی شۆڕش و چمچماڵ وتەکیە