smarthandimage250324085132.jpg

دەربارەی مامۆستا ئامانج بەیتەشی

دەربارەی مامۆستا ئامانج بەیتەشی ناوی سیانی مامۆستا ئامانج فایەق قادر لە گوندی کانی بەیتەش لە ناحیەی سەنگاو لەدایک بوو ئێستا دانیشتوی ناحیەی شۆڕش و قەزای چەمچەماڵە. پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی قەڵایە لەسەنگاو لەساڵی ٢٠١٣وە بەشێوەیەکی خۆبەخش مامۆستایەکی کۆمەڵایەتی ناسراوە لەکوردستان و پارێزگای سلێمانی و گەرمیان وە لەساڵی) ٢٠١٠ (لەکاری خێرخوازیدا کار دەکات وە لەساڵی ٢٠١٧ کارە خێرخوازیەکانی کرد بە ڕێکخراو بەناوی ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران لەگەڵ کۆمەڵێ برای خۆبەخش لە سنوری چەمچەماڵ . وە لەهەموو سێکتەرەکانی کۆمەڵگا کاری کردوە بەتایبەت لە بواری خێرخوازی و هاوکاری بە کەسانی هەژار گەیاندووە، وەک بەڕێوبەری ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران، دەستگیرۆیی زۆر کەس و خێزانی کردووە کە بێ پشتیوان بوون و لە بارودۆخێکی زۆر قورسدا دەژیان.

دەربارەی ئێمە

ڕێـکـخـراوێـکی سەربـەخـــۆی بێ لایـەنـە خزمەت دەکـات بە دین  و ژینـی کـۆمــەڵـــگـــا بـەبـــێ جــیــاوازی ڕەنـــگ و دەنـگ و شـوێن وە سەرجەم ئەندامەکانی خۆبەخشن و خـاوەن پیشە و  کـاری سەربەخۆی خۆیـانن و بەشێک له ژیانی خۆیان بەخشــیـــوە بـە  ئــــەم ڕێـــکـــخراوە خــــێــــرخـــــوازیــــیە، لــە 15/7/2018 لە لایــەن فـەرمـانـگـەی ڕێکخراوە ناحوکمییەکان مۆڵەتی کارکردنی پێدراوە.

smarthandimage250804032829.JPG

نوێترین پڕۆژەکان

smarthandimage250702020927.png

مزگەوتی ڕێگای بەهەشت

مزگروتی ڕێگای بەهەشت لە لایەن ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکارانەوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ وە دەست کراوە بە دروست کردنی لە لایەن خێرخوازان و دانیشتوانی سنورەکە ئەم مزگەوتە لەسەر ڕوبەری 5000 هەزار مەتر بنیاد دەنرێت بۆ زانیاری زیاتر گەیاندنی هاوکاریەکانتان وە بەژداری کردن. لەبناغە دانان و سەرەتای مزگەوتە کە پەیوەندی بکەن 07501325273واتسئاپ و fibو فاست پەی و ڤایبەر 07701905038یان07732621789یان07701348202
smarthandimage251226105143.jpeg

مزگەوتی ڕێگای بەهەشت

پشتیوان بەخوا بەردەوام دەبین کارکردن لەمزگەوتی ڕێگای بەهەشت لەشۆڕش سوپاس بۆ خوای گەورە ئەمڕۆ کۆنکرێتی بەشێک لەسەقفی مزگەوتی رێگای بەهەشتمان تێکرد لەناحیەی شۆڕش خوای گەورە پاداشتی خێری هەموو لایەک بداتەوە بۆزانیاری زیاتر گەیاندی هاوکاریەکانتان بەمەواد یان پارە پەیوەندی بکەن 07501325273واتسئاپ و فاست پەی fib 07705062139یان07701348202یان07732621789
smarthandimage251226104736.jpeg

سەردانی سەرۆکی کۆمیسیۆنی بوژانەوەی چەمچەماڵ

هەمیشە لەخەمی دین وژینی کۆمەڵگادەبین .. سەردانی سەرۆکی کۆمیسیۆنی بوژانەوەی چەمچەماڵ وەک ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران سەردانی هەریەک لەبەرێزان م.عەتا محمد بەرپرسی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت وەسەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ بەرێز حاکم ئاسۆ بەکر. قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ مان کرد گفتوگۆی کاروباری زیان لێکەوتوانی قەزای چمچماڵ و ناحیەکانی دەوروبەریمان کرد وە گڤتوگۆی پرۆژەکانی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران و. کارو چالاکیەکانمان کرد لەماوەی ڕابردوو وە پلان و کارەکانی داهاتومان وە بەڕێزیان پشتگیری پێزانینی زۆریان دەربڕی بۆ ئەو خزمەتە جوانەی کە ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران کردویانە بەتایبەت بۆ زیان لێکەتوانی لافاوی چەمچەماڵ کەڕێکخراوی ماڵی هاوکاران دەوری زۆریان بینی بۆ خزمەت کردنی زیان لێکەوتوانی شۆڕش و چمچماڵ وتەکیە