کەمپینی قەزای دەربەندیخان بۆ زیان لێکەوتوانی چەمچەماڵ
کاروچالاکیەکان
|
چەمچەماڵ
|
2025-12-19
کەمپینی قەزای دەربەندیخان گەیشتە ماڵی هاوکاران لەشۆڕش 13ملیۆن دینار وسەبەتەی خۆراک و نەوت و پێداویستی ماڵ دابەشکرا .. ڕۆژی هەینی 19/12/2025 پێشوازیمان کردلە سەرپەرشتیارانی کەمپینی قەزای دەربەندیخان بۆ زیان لێکەتوانی قەزای چمچماڵ و ناحیەکانی شۆڕش وتەکیە بەسوپاسەوە برای بەڕێزمان م. عەباس دەربەندیخان و هاوکارەکانی ئەمرۆ هاوکاریەکانیان گەیاندە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەشۆڕش وە دابەشکرا بەسەر دەیان ماڵی هەژار و لێ قەوماو شتەکان بریتی بوو لە هاوکاری مادی و پێداویستی ناوماڵ بۆ هەر ماڵێک زەرفێک پارە وە فەرش نەوت و خواردن و هیتەر و بەتانی و دۆشەک .. خوای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە زۆر سوپاس بۆ هەم خۆریان