پڕۆژە

بۆ یارمەتیدان و هۆشیاری گشتی

نوێترین پڕۆژەکان

smarthandimage260217064535.jpeg

ماڵی هاوکاران سفرەی 500ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە

ماڵی هاوکاران سفرەی 500ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هەڵساین بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ٥٠٠ماڵی هەژار و نەخۆش و کەم ئەندام لەچمچماڵ وشۆڕش و سەنگاو و .. خوای گەورە قبوڵی بکات زۆر سوپاس بۆ خێرخوازان
smarthandimage260215085737.jpeg

دیداری ڕێکخراوە خێرخوازیەکان لە سلێمانی

دیداری رێکخراوە خێرخوازیەکان لە سلێمانی ئەنجام درا بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی خێرخواز و بانگخوازی هەرێمی کوردستان،یەکەم دیداری لێکتێگەیشتن و نزیک بونەوەی بەشێکی زۆر لە رێکخراوەخێرخوازی و بانگخوازیەکان لە لایەن ئەکادیمایی جودی لە سلێمانی رێکخرا ئیمەش وەک رێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران ،بەشداریمان کرد لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و دانانی پلان و لایەنی کارگێڕی و گرفتە لەمێژینە و هەنووکەیەکانی ئەم بوارە گفتوگۆی لە بارەوە کرا وە لەلایەن. سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی ماڵی هاوکاران م.ئامانج فایەق کانی بەیتەشی وتەیەکی پێشکەش کرد وە پێشنیاری چەندین پرۆژەی نەوعی و جیاوازی کرد بۆڕێکخراوەکان کە ماڵی هاوکاران ئێستا ئەو پرۆژە جیاوازەوە ئەنجامەدات ئەوەی مایە دڵخۆشی و سەربەرزیمان بوو.دەستی هاوکاری و پشتیوانی خەڵکی خێرخوازی کوردستان لە ئاستێکی بەرز و پڕ ئومێدایە زۆر سوپاس بۆ ئەکادیمای جودی و ستافە ماندوەدەیان کە هەمیشە لەخەمی دین و ژینی کۆمەڵگادان زۆر سوپاس بۆ برای بەڕێزم کاک د. عبدالواحید هەمیشە لەهەوڵی کۆکردنەوەو ڕکخستنی کارەکان
smarthandimage260205071906.jpeg

دابەش کردنی ٤٥٠ کیلۆ گۆشت

دابەشکردنی 450کیلۆ گۆشت سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری دوو خێرخواز هەڵساین بەکڕین و سەربڕین و دابەشکردنی 3جوانەگا لە قەزای چەمچەماڵ وناحیەی شۆڕش سوپاس بۆ خوا دابەش کرا بەسەر سەرجەم کارمەندانی پاکرەوەکانی سنوری شارەوانی شۆڕش وە دەیان ماڵی هەژار وبێ وباوک وکەم ئەندام و نەخۆش.

پڕۆژەکان

null

مزگەوتی هەواری شار

null

مزگەوتی ڕێبواران

null

مزگەوتی کانی بناو

null

مزگەوتی نزا

null

مزگەوتی شێخ وەیس

null

مزگەوتی ئاغجەلەر

null

مزگەوتی مەسۆی سەرچەم

null

کۆکردنەوەی زەکات لەناوەو دەرەوەی وڵات بۆ هەژاران و کەمدەرامەتان.

ئێمە وەک ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران هەڵساین بەکۆکردنەوەی زەکات لەناوەو دەرەوەی وڵات سوپاس بۆ خوای هەموو ئەو ئامانەتانەی گەیشت بە دەستی ئێمە هەڵساین بەدابەشکردنی بۆزیارترلە150ماڵی هەژار ومنداڵانی بێ باوک وکەم ئەندامان لەسنوری قەزای چەمچەماڵ وناحیەیەکانی دەوروبەری خوای گەورە پاداشتی ماندوبونی هەموو لایەک بداتەوە.
null

دابەش کردنی هاوکاری بۆ زیاتر لە ١٠٠ ماڵی منداڵی بێ باوک و هەژار و کەمئەندام

گەیاندنی خۆراک و پێداویستی ڕۆژانە سوپاس بۆ خوای گەورە لەدوو ڕۆژی ڕابردوو بەهاوکاری چەند خێرخوازێک لەشاری چەمچەماڵ لەسەر ڕێنمای وەبەرسەرپەرەشتی ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران هاوکاریمان گەیاندە زیاتر لە100ماڵی هەژاروکەم ئەندام ومنداڵانی بێ سەرپەرشت لەسنوری ناحیەی شۆڕش . گەرەکی قادرکەرەمێکان وپیریادیەکان وسەنگاوێکان هاوکاریەکان .بریتی بون لە پێداویستی ڕۆژانە ماڵان وەک برنج وڕۆن وشکروئاوتەماتە وفاسۆلیاو گۆشت.
null

پرۆژەی دابەشکردنی نەوت

پرۆژەی دابەشکردنی نەوت ئەنجام درا بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستان هەڵساین بەکڕین ودابەشکردنی نەوت بۆزیاتر لە120ماڵی هەژاری کەم ئەندام ونابینا لەسنوری قەزای چمچماڵ وناحیەی شۆڕش لێرەوە زۆرسوپاسی هەم خێرخوازان دەکەین وە زۆرسوپاسی کاک حاجی ئازاد سەرۆکی ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستان دەکەین کەهاوکارمان بوو بۆ ئەم پرۆژە ناوازەیە لەم سنورە بێ نازەداخوای گەورە پاداشتی کاک د.شێرزادحسن وکاک سیدنجات وسەرجەم هاوکارانمان بداتەوە لەڕێکخراوی ماڵی هاوکاران کەزۆرماندوبوون بە ئامادەکردنی ناوی کەم ئەندامان ونابینایان وەوەکڕین ونقڵ کردن ودابەشکردنی نەوتەکە خوای گەورە پاداشتی چاکەی هەموو لایەک بداتەوە
null

مزگەوتی کوردە میر ئەحمەد

سوپاس بۆخوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەسەرپەرشتی:- م.ئامانج فایەق کانی بەیتەشی و بەهاوکاری خێرخوازان ئەم مزگەوتە لەسەرەتا تاکو کۆتای دروست کراو وەتەواوکرا و کرایەوە، بەهاوکاری خێرخوازان پرۆژەکەمان وەک ئەرکێکی ئیسلام پەروەری لەدوای کارکردنمان لەماوەی ٨مانگ لەگوندی کوردەمیر لەدەڤەری گەرمیان.. ناحیەی سەنگاو. لە1.11.2019ڕۆژی ھەینی بەئامادەبونی میوانێکی زۆر و نوێژخوێنانی سنوری گوندی کوردەمیر و هەموو ئەوگوندانەی دەوروبەری یەکەم نوێژی هەینی مان تێدا ئەنجامدا و نیوەڕۆ خوانێکمان ئامادە کرد بۆمیوانە بەڕێزەکان وە پاشان لەمەراسیمێکدا هەڵساین بەکردنەوەی ( مزگەوتی گوندی کوردەمیر )
null

قوتابخانەی(دیدەن)ی بنەڕەتی

پررۆژەی قوتابخانەکان دروست کردنی پۆل(ژوور) قوتابخانە سوپاس بۆخوای گەورەڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەسەرپەرشتی ((م.ئامانج فایەق کانی بەیتەشی)) لەدرێژەی کاروپروژە خێرخوازیەکانی وەک درست کردنی مزگەوت وخانوو بۆهەژاران ویارمەتی کەم ئەندامان ومنداڵانی بێ باوک لەدوای داواکاری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی چمچماڵ بەڕێوبەری قوتابخانەی (دیدەن ی بنەڕەتی )لەچەمچەماڵ گەڕەکی ئەنفالەکان/ئاسودە کە قوتابخانەکەیان ئێستا بۆهەرپۆلێک 60قوتابی تێدایە پێویستیان بەدوو پۆلی گەورە هەیە وەئەگەرئەودووپۆلە(ژوور)دروست بکرێ بۆهەرپۆلێک 35قوتابی دائەنرێ
...