پڕۆژە

بۆ یارمەتیدان و هۆشیاری گشتی

نوێترین پڕۆژەکان

smarthandimage260217064535.jpeg

ماڵی هاوکاران سفرەی 500ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە

ماڵی هاوکاران سفرەی 500ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هەڵساین بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ٥٠٠ماڵی هەژار و نەخۆش و کەم ئەندام لەچمچماڵ وشۆڕش و سەنگاو و .. خوای گەورە قبوڵی بکات زۆر سوپاس بۆ خێرخوازان
smarthandimage260215085737.jpeg

دیداری ڕێکخراوە خێرخوازیەکان لە سلێمانی

دیداری رێکخراوە خێرخوازیەکان لە سلێمانی ئەنجام درا بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی خێرخواز و بانگخوازی هەرێمی کوردستان،یەکەم دیداری لێکتێگەیشتن و نزیک بونەوەی بەشێکی زۆر لە رێکخراوەخێرخوازی و بانگخوازیەکان لە لایەن ئەکادیمایی جودی لە سلێمانی رێکخرا ئیمەش وەک رێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران ،بەشداریمان کرد لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و دانانی پلان و لایەنی کارگێڕی و گرفتە لەمێژینە و هەنووکەیەکانی ئەم بوارە گفتوگۆی لە بارەوە کرا وە لەلایەن. سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی ماڵی هاوکاران م.ئامانج فایەق کانی بەیتەشی وتەیەکی پێشکەش کرد وە پێشنیاری چەندین پرۆژەی نەوعی و جیاوازی کرد بۆڕێکخراوەکان کە ماڵی هاوکاران ئێستا ئەو پرۆژە جیاوازەوە ئەنجامەدات ئەوەی مایە دڵخۆشی و سەربەرزیمان بوو.دەستی هاوکاری و پشتیوانی خەڵکی خێرخوازی کوردستان لە ئاستێکی بەرز و پڕ ئومێدایە زۆر سوپاس بۆ ئەکادیمای جودی و ستافە ماندوەدەیان کە هەمیشە لەخەمی دین و ژینی کۆمەڵگادان زۆر سوپاس بۆ برای بەڕێزم کاک د. عبدالواحید هەمیشە لەهەوڵی کۆکردنەوەو ڕکخستنی کارەکان
smarthandimage260205071906.jpeg

دابەش کردنی ٤٥٠ کیلۆ گۆشت

دابەشکردنی 450کیلۆ گۆشت سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری دوو خێرخواز هەڵساین بەکڕین و سەربڕین و دابەشکردنی 3جوانەگا لە قەزای چەمچەماڵ وناحیەی شۆڕش سوپاس بۆ خوا دابەش کرا بەسەر سەرجەم کارمەندانی پاکرەوەکانی سنوری شارەوانی شۆڕش وە دەیان ماڵی هەژار وبێ وباوک وکەم ئەندام و نەخۆش.

پڕۆژەکان

null

دابەشکردنی گۆشت بۆ ١٥٠ ماڵی هەژار و نەخۆش

دابەشکردنی گۆشت سوپاس بۆ خوای گەورە ئەمڕۆ ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەسەر ڕاسپاردەی کەسێکی خێرخواز هەڵساین بەکڕین دووجوانەگا وەدابەشکردنی گۆشتەکەی بۆ150ماڵی هەژار ونەخۆش وکەم کەندام ومنداڵی بێ باوک لەقەزای چمچماڵ وناحیەی شۆڕش خوای گەورە قبوڵی بکات خوای گەورە شیفای نەخۆشیان بدات
null

مزگەوتی گەڵناغاج

تەواوکردن وکردنەوی مزگەوتی گەڵناغاج لەئاغجەلەر خوای گەورە قبوڵی بکات سوپاس بۆ خوای گەورە هەرئەندامێکی دڵسۆزی ڕێکخڕاوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بۆخۆی ڕێکخراوێکە لەخزمەت کردن بەم کۆمەڵگایەخوای گەورە نمونەیان زۆر بکات
null

پرۆژەی دابەشکردنی نەوت بۆ نابینایان وکەم ئەندامان

پرۆژەی دابەشکردنی نەوت بۆ نابینایان وکەم ئەندامان سوپاس بۆ خوای گەورە 120ماڵی هەژاری کەم ئەندام ونابینا ماڵەکانیان گەرم کرایەوە لەم مانی سەرمایەدا ڕێکخڕاوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهەماهەنکی لەکەڵ ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستان ئەم پرۆژەیە ئەنجام درا .
null

گەیاندنی سەبەتەی خۆراک بۆ ناحیەی قادرکەرەم

گەیاندی سەبەتەی خۆراک بۆ ژینگە پارێزانی ناحیەی قادرکەرەم ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران هەڵسا بەگەیاندنی سەبەتەی خۆراک بۆسەرجەم ژینگە پارێزانی ناحیەی قادرکەرەم کە چینێکی زۆر ماندوی کۆمەڵگان.
null

خانوی ژمارە 3

دروست کردنی خانویەک لە چەمچەماڵ بۆ ماڵێکی هەژار و کەمدەرامەت
null

پڕۆژەی دابەش کردنی نەوت و زۆپــــا لە چەمچەماڵ

دابەش کردنی نەوت و زۆپا بەسەر ١٥٠ ماڵدا لە چەمچەماڵ - ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران وەک کاری هەمیشەیی وساڵانەی بەهاوکاری خێرخوازان بۆ زستانی ساڵی (2021 )خوای بەدەسەڵات بۆی ئاسان کردین وەجبەیەک نەوت و زۆپا دابەش بکەین بەسەر (150)ماڵی هەژار و کەمدەرامەت و کەمئەندام و منداڵانی بێ سەرپەرشتیار لە چەمچەماڵ وناحیەی شۆڕش و دەوروبەری.
null

گەیاندنی سەبەتەی خۆراک بۆ ناحیەی سەنگاو.

گەیاندنی سەبەتەی خۆراک بە ژینگە پارێزانی ناحیەی سەنگاو - ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستان هەڵساین بەگەیاندنی سەبەتەی خۆراک بۆسەرجەم ژینگەپارێزانی ناحیەی سەنگاو خوای گەورە پاداشتی خێری هەموو لایەک بداتەوە بەپێی ماندووبون ودڵسۆزیان بۆهەژاران زۆر سوپاس بۆ بەڕێوبەرایەتی ناحیەی سەنگاو وشارەوانی و ئاسایشی سەنگاو و سەرجەم ئەو لایانانەی کە هاوکار و یارمەتی دەری ئەم پرۆژەیە بوون
null

گەیاندنی سەبەتەی خۆراک بۆ ژینگە پاریزانی ناحیەی شۆرش

ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستان هەڵساین بەگەیاندنی سەبەتەی خۆراک بۆسەرجەم ژینگەپارێزانی ناحیەی شۆڕش لە شارەوانی شۆڕش و وکۆمپانیای شکار زۆر سوپاس بۆ بەڕێوبەرایەتی ناحیەی شۆڕش و سەرۆکایەتی شارەوانی شۆڕش.
null

مزگەوتی دەرەواری سەروو

#سوپاس بۆ خوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان بەسەر پەرشتی م.ئامانج فایەق کانی بەیتەشی لەدوای ١١مانگ لەکارکرنمان لەدوای تەواو بونی سەرجەم ئیش وکارەکانمان بەدروستی کردن وتەواوکردنی مزگەوتی گوندی دەرەواری سەروو لەناحیەی سەنگاو لەدوای پرس و ڕاوێژ لەگەڵ دانیشتوانی گوند وبەڕێوبەرایەتی ئەوقافی چمچماڵ سوپاس بۆ خوای گەورە رۆژی هەینی مزگەوتەکامان کردەوە بەڕووی نوێژخوێنانی ئەو دەڤەرە پشتیوان بەخواگەورە لەم هەفتەیە وە مامۆستای تایبەتی دەبێت کەوتاری هەینی تێدا بخوێنێت شایەنی باسە.زیاتر لە٢٠گوند لەوە دەڤەرە وتاری هەینی تێدانیە
...