پڕۆژە

بۆ یارمەتیدان و هۆشیاری گشتی

نوێترین پڕۆژەکان

smarthandimage260217064535.jpeg

ماڵی هاوکاران سفرەی 500ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە

ماڵی هاوکاران سفرەی 500ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هەڵساین بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ٥٠٠ماڵی هەژار و نەخۆش و کەم ئەندام لەچمچماڵ وشۆڕش و سەنگاو و .. خوای گەورە قبوڵی بکات زۆر سوپاس بۆ خێرخوازان
smarthandimage260215085737.jpeg

دیداری ڕێکخراوە خێرخوازیەکان لە سلێمانی

دیداری رێکخراوە خێرخوازیەکان لە سلێمانی ئەنجام درا بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی خێرخواز و بانگخوازی هەرێمی کوردستان،یەکەم دیداری لێکتێگەیشتن و نزیک بونەوەی بەشێکی زۆر لە رێکخراوەخێرخوازی و بانگخوازیەکان لە لایەن ئەکادیمایی جودی لە سلێمانی رێکخرا ئیمەش وەک رێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران ،بەشداریمان کرد لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و دانانی پلان و لایەنی کارگێڕی و گرفتە لەمێژینە و هەنووکەیەکانی ئەم بوارە گفتوگۆی لە بارەوە کرا وە لەلایەن. سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی ماڵی هاوکاران م.ئامانج فایەق کانی بەیتەشی وتەیەکی پێشکەش کرد وە پێشنیاری چەندین پرۆژەی نەوعی و جیاوازی کرد بۆڕێکخراوەکان کە ماڵی هاوکاران ئێستا ئەو پرۆژە جیاوازەوە ئەنجامەدات ئەوەی مایە دڵخۆشی و سەربەرزیمان بوو.دەستی هاوکاری و پشتیوانی خەڵکی خێرخوازی کوردستان لە ئاستێکی بەرز و پڕ ئومێدایە زۆر سوپاس بۆ ئەکادیمای جودی و ستافە ماندوەدەیان کە هەمیشە لەخەمی دین و ژینی کۆمەڵگادان زۆر سوپاس بۆ برای بەڕێزم کاک د. عبدالواحید هەمیشە لەهەوڵی کۆکردنەوەو ڕکخستنی کارەکان
smarthandimage260205071906.jpeg

دابەش کردنی ٤٥٠ کیلۆ گۆشت

دابەشکردنی 450کیلۆ گۆشت سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری دوو خێرخواز هەڵساین بەکڕین و سەربڕین و دابەشکردنی 3جوانەگا لە قەزای چەمچەماڵ وناحیەی شۆڕش سوپاس بۆ خوا دابەش کرا بەسەر سەرجەم کارمەندانی پاکرەوەکانی سنوری شارەوانی شۆڕش وە دەیان ماڵی هەژار وبێ وباوک وکەم ئەندام و نەخۆش.

پڕۆژەکان

null

مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفان

دروست کردنی مزگەوتێکی نوێ لەسلێمانی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان هەڵدەسێت بەدروست کردنەوەی مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفان لەئابڵاخ سلێمانی ئەم مزگەوتە لەشوێنێکی گرنگدایە. نوێژ خوێنێکی زۆر سودی لێ دەبینین ئەم مزگەوتە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان و خێرخواز حاجی جلیل حاجی علی ڕەباتی دروست دەکرێتەوە بۆزانیاری زیاتر و گەیاندی خێرەچاکەکانتان 07501325273 واتسئاپ و ڤایبەر و فاست پەی 07701348202یان 07703331655 ڕێکخراوەی خێرخوازی ماڵی هاوکاران م.ئامانج فایەق کانی بەیتەشی
null

مزگەوتی گوندی قۆجەلەر

پرۆژەیەکی نوێی ماڵی هاوکاران لە ناحیەی ئاغجلەر دروست کردنی مزگەوتی قۆجەلەر ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان ودانیشتوانی گوند هەڵدەسێت بەدروست کردنی مزگەوتی گوندی قۆجلەر لەناحیەی ئاغجلەر ئێستا لەبناغەدانین هەرموسڵمانێک دەیەوێ بەژداربێت لەدروست کردنی ئەم مزگەوتە پەیوەندی بکات 07501325273واتسئاپ و fib /فاست پەی 07701348202یان07705062139یان07719698942
null

مزگەوتی قولیجان امین

دروست کردنی مزگەوتی گوندی قولیجان لە گەرمیان گوندی قولیجان ئەمین لەگەرمیان ئەم گوندە تاکو ئێستا هیچ مزگەوتێکی تێدا نەبوە وەزیاتر لە ١٠٠ ساڵە ئاوەدانە بەڵام بەداخەوە دورن لەمزگەوت و بانگ و نوێژی هەینی لەسەر داواکاری دانیشتوانی گوندەکە وە دیاری کردنی زەویەک لەناو گوندە سوپاس بۆ خوا پرۆژەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە ئەم پرۆژەیە بەسەرپەشتی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خەڵکی گوندەکە و خێرخوازان ئەنجام دەدرێت. بۆ ناردنی هاوکارییەکانتان بەژدار لەم خێرە گەورەیە بەمەواد یان پارە. پەیوەندی بکات 07501325273واتسئاپ وڤاست پەی وFib 07701348202یان07705062139یان07701592532
null

مزگەوتی حاجی نوری وێڵە

ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان لە ساڵی ٢٠٢٤ دا پرۆژەی مزگەوتی حاجی نوری وێلەی ڕاگەیاند و سوپاس بۆ خوا تا ئێستا کارەکانی بە شێوازێکی باش هاتووە و کارکردن بەردەوامە و ئەم مزگەوتە دەکەوێتە قەزای چەمچەماڵ گەڕەکی ئاسوودە
null

مزگەوتی زالواو

دروست کردنی مزگەوتی گوندی زالواو لەسەنگاو لەپاش داواکاری دانیشتوان و خەڵکی گوندی زالواو لەناحیەی سەنگاو.لەڕێکخراوی ماڵی هاوکاران بەمەبەستی دروست کردنی مزگەوتێک لەسنوری گوندەکەیان لە ڕێگای سەرەکی سەنگاو و کەلار قادرکەرەم وە خەڵکی گوندەکان و ڕێبواران سودی لێ دەبینن ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران پشتیوان بەخوا پاشان خێرخوازان و دانیشتوانی گوندەکە هەڵساین بە بناغەدان و دروست کردنی مزگەوتی گونجاو کەپێکهاتوە لەمزگەوتێک و تەواوی پێداویستییەکانی وە شوێن نوێژی ئافرەتانیش ئەم مزگەوتەکە پێوستەیەکی گرنگی ئەو دەڤەرەیە بۆزانیاری زیاتر و گەیاندی هاوکاریەکانتان بەمەواد ومادی بۆ تەواو کردنی ئەم مزگەوتە پیرۆزە پەیوەندی بکەن 07501325273واتسئاپ و فاست پەی fib. ڤایبەر 07701348202یان 07702220929
null

مزگەوتی گەیلانی

کارکردنمان لەمزگەوتی گەیلانی لەعەربەت بەردەوامە سوپاس بۆ خوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان بەردەوامین لەکارکردن لەم مزگەوتە پیرۆزە گەیشتوونەتە ئەم قۆناغە بۆزانیاری زیاتر وبەژداری کردنتان لەبونیاد نانی ئەم مزگەوتە پیرۆزە. === 07501325273واتسئاپ ڤایبەر fib. فاست پەی 07701348202یان07721525332یان07705062139باڵانس ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران
null

مزگەوتی گوندی مەسۆی بەرگەچ

null

پڕۆژەی دابەش کردنی گۆشت

دابەشکردنی گۆشت سەرجەم پاکرەوەکانی شۆڕش وچمچماڵ دیاریان پێ بەخشرا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستان هەڵساین بە دابین کردنی گۆشت بۆ سەرجەم پاکرەوەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش کە ژمارەیان زیاتر لە220نەفەربون شایەنی باسە ئەم چینە چینێکی ماندویی کۆمەڵگان شایەنی هەموو جۆرە دیاری و هاوکاریەکن.
null

دابەشکردنی گۆشت لەگەڵ 450سبەتەی خۆراک بۆ هەژاران

دابەشکردنی 450سبەتەی خۆراک بۆ هەژاران دابەشکردنی گۆشت .. سوپاس بۆ خوا وەک کاری هەمیشەیمان ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان هەڵساین بەدابەشکردنی. 450سەبەتەی خۆراک بۆ ڕازاندنەوەی سفرەی هەژاران بۆ سەدان ماڵی هەژار و بێ باوک و کەم ئەندامان ونەخۆش وکرێچی لەسنوری چمچماڵ وشۆڕش و سەنگاو و تەکیە.
null

مزگەوتی مەنیلە

تەواو کردنی مزگەوتی مەنیلە سوپاس بۆخوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەپاش داواکاری بنکەی مەشق وپیادەی کرکوک. لەچمچماڵ ناحیەی شۆڕش. لەماڵی ھاوکاران مەبەستی دروست کردنی مزگەوتێک لەنێو بنکەکەیان کە زۆر پێویستە وە بەردەوامی زیاتر لە500کەسی لێیە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان وە بنکەکە هەڵساین بەدروست کردن وتەواو کردنی
null

دابینکردنی ٣٥٠ سەبەتەی خۆراکی جەژنانە

رێکخراوای خێرخوازی ماڵی هاوکاران هەڵسان بە دابەشکردنی ( 350 )سەبەتەی خۆراک و پێداویستی جەژن و هاوکاری ماددی ئەم کارەی ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران لەسەر ڕاسپاردەی چەند مامۆستا و برایەکـی ئازیز لە ناوە و دەروەی ووڵات کۆکرابووە لە سەرفترەی سەدان کەس، ئێمەیش هەڵساین بە دابەشکردنی زیاتر ل (٣٥٠)سەبەتەی خۆراک بۆ هەژاران وە هاوکاری مادی دەیان ماڵی هەژار و بێ باوک دابین کردنی مریشک.
null

دابەش کردنی سەبەتەی خۆراک لە شۆڕش ( میراوەکان )

ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان هەڵساین بەدابینکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ سەرجەم برایانی ماندوو نەناس لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی چەمچەماڵ و شۆڕش (میراوەکان) کە یەکێکن لەماندووترین چینی کۆمەڵگا و شەو ڕۆژە لەخزمەتی هاوڵاتیانی چەمچەماڵ وشۆڕشدان بەکردنەوەی ئاوی گەڕەکەکان، ماڵی هاوکاران بەپێویستی زانی وەک پێزانینێک بۆ ماندوو بونیان ئەم هاوکاریە بچووکەیان بکات .