پڕۆژە

بۆ یارمەتیدان و هۆشیاری گشتی

نوێترین پڕۆژەکان

smarthandimage260217064535.jpeg

ماڵی هاوکاران سفرەی 500ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە

ماڵی هاوکاران سفرەی 500ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هەڵساین بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ٥٠٠ماڵی هەژار و نەخۆش و کەم ئەندام لەچمچماڵ وشۆڕش و سەنگاو و .. خوای گەورە قبوڵی بکات زۆر سوپاس بۆ خێرخوازان
smarthandimage260215085737.jpeg

دیداری ڕێکخراوە خێرخوازیەکان لە سلێمانی

دیداری رێکخراوە خێرخوازیەکان لە سلێمانی ئەنجام درا بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی خێرخواز و بانگخوازی هەرێمی کوردستان،یەکەم دیداری لێکتێگەیشتن و نزیک بونەوەی بەشێکی زۆر لە رێکخراوەخێرخوازی و بانگخوازیەکان لە لایەن ئەکادیمایی جودی لە سلێمانی رێکخرا ئیمەش وەک رێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران ،بەشداریمان کرد لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و دانانی پلان و لایەنی کارگێڕی و گرفتە لەمێژینە و هەنووکەیەکانی ئەم بوارە گفتوگۆی لە بارەوە کرا وە لەلایەن. سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی ماڵی هاوکاران م.ئامانج فایەق کانی بەیتەشی وتەیەکی پێشکەش کرد وە پێشنیاری چەندین پرۆژەی نەوعی و جیاوازی کرد بۆڕێکخراوەکان کە ماڵی هاوکاران ئێستا ئەو پرۆژە جیاوازەوە ئەنجامەدات ئەوەی مایە دڵخۆشی و سەربەرزیمان بوو.دەستی هاوکاری و پشتیوانی خەڵکی خێرخوازی کوردستان لە ئاستێکی بەرز و پڕ ئومێدایە زۆر سوپاس بۆ ئەکادیمای جودی و ستافە ماندوەدەیان کە هەمیشە لەخەمی دین و ژینی کۆمەڵگادان زۆر سوپاس بۆ برای بەڕێزم کاک د. عبدالواحید هەمیشە لەهەوڵی کۆکردنەوەو ڕکخستنی کارەکان
smarthandimage260205071906.jpeg

دابەش کردنی ٤٥٠ کیلۆ گۆشت

دابەشکردنی 450کیلۆ گۆشت سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری دوو خێرخواز هەڵساین بەکڕین و سەربڕین و دابەشکردنی 3جوانەگا لە قەزای چەمچەماڵ وناحیەی شۆڕش سوپاس بۆ خوا دابەش کرا بەسەر سەرجەم کارمەندانی پاکرەوەکانی سنوری شارەوانی شۆڕش وە دەیان ماڵی هەژار وبێ وباوک وکەم ئەندام و نەخۆش.

پڕۆژەکان

null

دابەشکردنی نەوت بۆ هەژاران

رێکخراوی ماڵی هاوکاران بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی مرۆڤ دۆستان توانیمان بەشی زیاتر لە (220) ماڵ نەوت دابەش بکەین بەسەر ماڵی هەژار و کەم ئەندامان و نابینایانی سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆرش.
null

مزگەوتی گەورەی ناحیەی شێخ تەویل

تەواوبونی مزگەوتی گەورەی ناحیەی شێخ تەویل لەگەرمیان سوپاس بۆ خوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان دانیشتوانی ناحیەی شێخ تەویل و هەردو خێرخوازان ڕۆژی هەینی 26/1/2024کۆتایمان هێنا بەهەموو ئیشەوکارەکانی مزگەوت.
null

مزگەوتی مامۆستا ملا علی چیمەنی

ڕۆژی سێ شەمە 12/12/2023 لە قەزای چمچماڵ وناحیەی شۆڕش مزگەوتەکە کرایەوە بەڕوی نوێژ خوێنانی ئەو دەڤەرە ئەم مزگەوتە پێویستیەکی تەواو موسڵمانانی ئەو دەڤەرەبوو سوپاس بۆ خوا خەڵکی زۆر سودی لێ دەبینێ خوای گەورە قبوڵی بکات
null

مزگەوتی گوندی هەوارە بەرزە

تەواو کردن و کردنەوەی مزگەوتی هەوارە بەرزە لەگەرمیان سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان ودانیشتوانی گوند_لەپاش ٨مانگ کارکردن ڕۆژی پێنج شەمە 7/12/2023 بەڕوی نوێژ خوێنانی ئەو دەڤەرە کرایەوە
null

دروستکردنی پردی عەینکە

پرۆژی دروستکردنی پردێک بۆ گوندی زینانە رێکخراوی خێرواخوازی ماڵی هاوکاران لە درێژەی کارو پرۆژەکانی بە هاوکاری خێرخوازن هەڵستا بە دروستکردنی پردی گوندی عەینکە لە سەنگاو کە زیاتر لە نۆ گوند سوودمەند دەبن لەم پردە و دەربازبوونی خەڵکی لەو نارەحەتیانەی کە ساڵانی پیشوو تووشی دەبوون بە هۆی نەبوونی پردەوە -زۆر سوپاس بۆکاک د.ابرهیم قیرچەی کە هەمیشە لەخەمی ئەوپرۆژەدابوە -زۆر سوپاس بۆ سەرجەم خێرخوازان -زۆرسوپاس بۆکاک کوێخا سیامەند تیلەکۆی کەهاوکاری تەواومان بوو بۆ کردنەوەی ئەو ڕێگایە
null

دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک لە ناحیەی شۆڕش - سەنگاو

ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران بەهەماهەنگی رێکخراوی مرۆڤ دۆستان هەڵساین بە دابینکردنی زیاترلە (150) سەبەتەی خۆراک بۆ سەرجەم ژینگەپارێزانی ناحیەی شۆڕش و بەشێک لەباخەوانەکانی شۆڕش وە سەرجەم میراوەکان و شۆفێری تەنکەرەکانی فەرمانگەی ئاوی شۆڕش و سەرجەم ژینگە پارێزانی ناحیەی سەنگاو .
null

دابەشکردنی زەکات وخێرەکان بە هەژار و کەمدەرامەتەکان

دابەشکردنی زەکات وخێرەکان سوپاس بۆ خوای گەورە دوای ماندوو بونێکی زۆر و لەدەرگا دانی خێرخوازان لەناوەو دەروەی وڵات ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران هەڵسا بەدابەشکردنی دەیان ملیۆن دینار لە زەکات خێرەکان سوپاس بۆ خوا دڵخۆش بوین کە سەدان ماڵی هەژار وبێ باوک ونەخۆش دڵخۆش بون و کێشەکانیان چارەسەر بوو و وەسفرەی جەژنیان ڕازاوە بون لەسنوری قەزای چەمچەماڵ ناحیەی شۆڕش و سەنگاو وتەکیە بەژداربن لەوەرگرتنی زەکات وخێرەکان .
null

دابەشکردنی٦٠٠کیلۆ گۆشتی حەیوان

دابەشکردنی٦٠٠کیلۆ گۆشتی حەیوان سوپاس بۆ خوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان ئەمڕۆ هەڵساین بە کڕین وسەربڕینی ١٦سەر ئاژەڵ کەزیاتر لە٦٠٠کیلۆ گۆشت بوو دابەشکرا بەسەر زیاتر لە٢٠٠ماڵی هەژاروبێ باوک و نەخۆش لەناحیەی شۆڕش و ناحیەی سەنگاو پشتیوان بەخوا سفرەی دەیان ماڵ ئاوەدان کراوەتەوە خوای گەورە قبوڵی بکات خوای گەورە ئەم خێرە بکاتە مایەی شیفا بۆ خاوەن خێرەکان خوای گەورە پاداشتی سەرجەم ئەو خێرخوازانە بداتەوە. کەهاوکارمان بون
null

مزگەوتی مالیک

هەزاران جار سوپاس بۆ خوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان تەواوبوونی مزگەوتی مالیک لەناحیەی شۆڕش گەڕەکی قادرکەرەمێکان ئەم مزگەوتە زەرورەتێکی ئەوگەڕەکەبوو وە لەمزگەوتەوە دوربون سوپاس بۆ خوای گەورە لە9/3/2023سەرجەم کارەکانی تەواو کرا
null

مزگەوتی گۆڵ گەل

دروستکردن و تەواوکردن وکردنەوەی مزگەوتی گوندی گۆل گەل لەناوشوان سوپاس بۆ خوای گەورە ڕۆژی شەمە11/2/2023 ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران هەڵساین بەکردنەوەی. مزگەوتی گوندی گۆل گەل لەناوشوان کەماوەی ١ساڵی ڕابردوو دەستمان پێ کرد بوو گوندی گۆل گەل.لەناوشوان بۆیەکەم جارە لەو گوندە مزگەوت دروست بکرێت سوپاس بۆ خوای گەورە لەلایەن ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران و بەهاوکاری خێرخوازان دروست کرا خوای گەورە قبوڵی بکات
null

دابەشکردنی ( 8000 )هەزار لیتر نەوت

ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان هەڵساین بە دابەشکردنی 8000 لیتر نەوت و زۆپــا لەسنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش وسەنگاو بۆ هەژاران ومنداڵانی بێ باوک و کەم ئەندامان.
null

مزگەوتی گوندی کچان

سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران وبەهاوکاری خێرخوازان ودانیشتوانی گوند .هەڵساین بە نوێژەن کردنەوەو زیاد کردنی چەند بەشێک بۆ مزگەوتی گوندی کچان لەناحیەی سەنگاو سوپاس بۆ خوا ئێستا هەموو کارەکانی تەواو بوە وە وتاری هەینی تێدا دەخوێندرێتەوە
...