پڕۆژە

بۆ یارمەتیدان و هۆشیاری گشتی

نوێترین پڕۆژەکان

smarthandimage260217064535.jpeg

ماڵی هاوکاران سفرەی 500ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە

ماڵی هاوکاران سفرەی 500ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هەڵساین بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ٥٠٠ماڵی هەژار و نەخۆش و کەم ئەندام لەچمچماڵ وشۆڕش و سەنگاو و .. خوای گەورە قبوڵی بکات زۆر سوپاس بۆ خێرخوازان
smarthandimage260215085737.jpeg

دیداری ڕێکخراوە خێرخوازیەکان لە سلێمانی

دیداری رێکخراوە خێرخوازیەکان لە سلێمانی ئەنجام درا بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی خێرخواز و بانگخوازی هەرێمی کوردستان،یەکەم دیداری لێکتێگەیشتن و نزیک بونەوەی بەشێکی زۆر لە رێکخراوەخێرخوازی و بانگخوازیەکان لە لایەن ئەکادیمایی جودی لە سلێمانی رێکخرا ئیمەش وەک رێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران ،بەشداریمان کرد لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و دانانی پلان و لایەنی کارگێڕی و گرفتە لەمێژینە و هەنووکەیەکانی ئەم بوارە گفتوگۆی لە بارەوە کرا وە لەلایەن. سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی ماڵی هاوکاران م.ئامانج فایەق کانی بەیتەشی وتەیەکی پێشکەش کرد وە پێشنیاری چەندین پرۆژەی نەوعی و جیاوازی کرد بۆڕێکخراوەکان کە ماڵی هاوکاران ئێستا ئەو پرۆژە جیاوازەوە ئەنجامەدات ئەوەی مایە دڵخۆشی و سەربەرزیمان بوو.دەستی هاوکاری و پشتیوانی خەڵکی خێرخوازی کوردستان لە ئاستێکی بەرز و پڕ ئومێدایە زۆر سوپاس بۆ ئەکادیمای جودی و ستافە ماندوەدەیان کە هەمیشە لەخەمی دین و ژینی کۆمەڵگادان زۆر سوپاس بۆ برای بەڕێزم کاک د. عبدالواحید هەمیشە لەهەوڵی کۆکردنەوەو ڕکخستنی کارەکان
smarthandimage260205071906.jpeg

دابەش کردنی ٤٥٠ کیلۆ گۆشت

دابەشکردنی 450کیلۆ گۆشت سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری دوو خێرخواز هەڵساین بەکڕین و سەربڕین و دابەشکردنی 3جوانەگا لە قەزای چەمچەماڵ وناحیەی شۆڕش سوپاس بۆ خوا دابەش کرا بەسەر سەرجەم کارمەندانی پاکرەوەکانی سنوری شارەوانی شۆڕش وە دەیان ماڵی هەژار وبێ وباوک وکەم ئەندام و نەخۆش.

پڕۆژەکان

null

مزگەوتی ١٢٠

null

پڕۆژەی دابەش کردنی جل و بەرگ

ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران وەک پیشەی هەمیشەیی ساڵانەی کە کۆکردنەوەی جل و بەرگ و دابەشکردنی نەوت و سۆپایە لەوەزی زستاندا ، لە یاریگای ( شەهید حەمە ئاخەیی ) لە ناحیەی شۆرش هەڵسا بە دابەشکردنی جل و بەرگی نوێ و لەنگە بەسەر خەڵکی هەژار وکەم دەرامەت، جێگای باسە کە ساڵانە ئەم هەنگاوە جوانە پەیرەو دەکرێ لەلایەن ماڵی هاوکارانەوە کە چەندین خێرخواز هەن جل وبەرگ دابین دەکەن بۆ هەژاران و ئێمەش وەک رێکخراو کۆیان دەکەینەوە و تا زۆر دەبن و پاشان لە جێگەیەک پێشتر بانگەوازی بۆ دەکەین و دەیبەخشین بەو کەسانەی کە پێویستیانە ،لێرەوە دەستخۆشی دەکەین لەو خێرخوازانەی کە هاوکار و هەماهەنگ بوون بۆ ئەم کارە جوانە، وە دەستی خۆشی لە خۆبەخشانی ماڵی هاوکاران دەکەین کە سەرپەرشتی کارە جوانەکەیان کرد.
null

مزگەوتی گەورەی باخان

تەواوکردنی وکردنەوەی مزگەوتی باخان لەقەرەداغ سوپاس بۆ خوای گەورە کە یارمەتی داین بۆتەواوکردنی مزگەوتێکی ترمان ئەویش مزگەوتی گەورەی گوندی باخان لەقەرەداغ.
null

مزگەوتی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور

‎تەواوبون و کردنەوەی مزگەوتی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور ‎ بۆ خودای گەورە لەدوای ٨ مانگ کارکردن ‎ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان ‎ڕۆژی سێ شەمە 27/9/2022 دا مزگەوتی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور مان کردوە بە ڕوی مامۆستایان و فێرخوازان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکە، ‎مزگەوتێکی زۆر جوان و قەشەنگ کە بریتی یە لەدوو بەش بەشی کچان و کوڕان و لەسەر ڕووبەری ٣٠٠م بەتەواوی پێداویستیەکانیەوە ‎خوای گەورە قبوڵی بکات ‎زۆر سوپاس بۆ سەرجەم خێرخوازان
null

قوتابخانەی (سۆران)ی بنەڕەتی

ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران هەڵسان بە هاوکاری کردنی قوتابخانەی سۆران بەدابینکردنی پێنج سۆپای نەوت بۆ قوتابخانەکەیان
null

دابەشكردنی گۆشتی قوربانی بۆ ژینگە پارێزانی شۆڕش

دابەشكردنی گۆشتی قوربانی بۆ ژینگە پارێزانی شۆڕش (رێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران) ئەمرۆ هەستاین بە دابەشکردنی (گۆشت )بۆ سەرجەم کارمەندان و ژینگە پارێزی شارەوانی شۆڕش و کۆمپانیای شکار کە زیاتر لە١٢٠حیسەبوو.
null

هاوکاری کردنی نەخۆشانی گورچیلە لە چەمچەماڵ

لەدوای ئاگادار کردنەوەمان وە داوکاری (ڕێکخراوی گورچیلە پارێز ) لقی چەمچەماڵ کە هەژارێکی زۆریان لایە کە نەشتەگەری گورچیەلەیان کردوە وە گورچیەلەیان چاندۆتەوە و وەزعی مادیان خراپە و پێویستیان بەهاوکاریە سوپاس بۆ خوای گەورە، ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران وەک کاری هەمیشەیمان بەهاوکاری خێرخوازان هەستاین بەگەیاندنی سەبەتەی خۆراک بۆ سەرجەم ئەو هەژارانەی کە چاندنی گورچیلەیان بۆ کراوە کە ناوەکانیان لە لایەن ڕێکخراوی گورچیلە پارێزی چەمچەماڵ تۆمارکراوە وە کۆمەڵی ماڵی هەژاری تر لەناحیەی شۆڕش
null

پرۆژەی توێشووی مانگی ڕەمەزانی (٢٠٢٢) ئەنجام درا

ێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران وەک کاری هەمیشەی لە ڕەمەزانی ساڵی (٢٠٢٢) بەهاوکاری خێرخوازان هەڵساین بەگەیاندنی سەبەتەی خۆراک و پێداویستی ڕۆژانە بۆ زیاتر ( ٤٠٠ )ماڵی هەژار و وکەم ئەندام و کرێچی و بێ باوک لەسنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحییەی شۆڕش پێداویستەکان بۆ هەر ماڵێک بریتی بوو لە ( برنج و نیسک وڕۆنی زەیت و ئاو تەماتە و چای و خورما و خوێ ) وە سەرجەم حیسەکان و بەشە خۆراکەکان لەڕێگای نوێنەرەکانمان ماڵ بە ماڵ بردوومانە بەر دەرگای ماڵە هەژارەکان.
null

مزگەوتی قاڵیجۆ

ئەمیش_یەکێکی تر لەکارەنمان خوای گەورە قبوڵی بکات ئەویش مزگەوتی گوندی قاڵی جۆ لەشارەزور بەهاوکاری خێرخوازان و دانیشتوانی گوند دروست کرا سوپاس بۆ خوا ئاوەدانە بەجمعەو جەماعەت و وانە شەرعیەکان مزگەوتی قاڵی جۆ ماوی ٩مانگی ڕابردوو بەژداری خەڵکی شارەزوور میوانێکی زۆر کرایەوە کۆتای بە ئیشەکانی هات.خوای گەورە قبوڵی بکات
null

مزگەوتی فیکەدەرە

مزگەوتی گوندی فیکە دەر قەرداغ لە ساڵی ٢٠٢١ هاوکاری ئەم مزگەوتە کراوە بەسەرپەرشتی ماڵی هاوکاران لە دانانی بناغە و دیواری کردن و لەبغ و سەقف و کارەبا و ئاو و مجاری و کەچکاری بەسەرپەرشیی ڕێکخراوای خێرخوازی ماڵی هاوکاران و هاوکاری بەڕێزان ئەمجەد ڕەباتی و دانیشتوانی گوند بەڕێزان کا هەرێم و کاک گۆران سەرپەرشتی کارەکانیان کردووە و لە ساڵی ٢٠٢٢ مزگەوتەکە ئیفتیتاح کراوە .
null

مزگەوتی گوندی تەکییە

سوپاس بۆ خوای گەورە ڕۆژی هەینی 24/12/2021 جوانترین وئاوەدان ترین مزگەوت مزگەوتی گوندی تەکیە لەقەرەداغ گەیشتە قۆناغی کۆتای وکرایەوە بەڕوی نوێژ خوێنان خەڵکی ئەو دەڤەرە خۆشەویستە مزگەوتی گوندی تەکیەی قەرداغ بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران و بە هاوکاری خێرخوازان ودانیشتوانی گوند دروست کراو تەواو کراوە ،
null

پڕۆژەی دابەش کردنی نەوت بۆ ٣٥٠ ماڵی هەژارا و منداڵی بێ باوک.

ڕیکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لە درێژەی کار وچالاکیەکانیدا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ هەڵسان بە دابەشکردنی نەوت بەسەر ٣٥٠ ماڵی هەژار و کەم دەرامەت وبێ باوکدا
...