پڕۆژە

بۆ یارمەتیدان و هۆشیاری گشتی

نوێترین پڕۆژەکان

smarthandimage260217064535.jpeg

ماڵی هاوکاران سفرەی 500ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە

ماڵی هاوکاران سفرەی 500ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هەڵساین بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ٥٠٠ماڵی هەژار و نەخۆش و کەم ئەندام لەچمچماڵ وشۆڕش و سەنگاو و .. خوای گەورە قبوڵی بکات زۆر سوپاس بۆ خێرخوازان
smarthandimage260215085737.jpeg

دیداری ڕێکخراوە خێرخوازیەکان لە سلێمانی

دیداری رێکخراوە خێرخوازیەکان لە سلێمانی ئەنجام درا بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی خێرخواز و بانگخوازی هەرێمی کوردستان،یەکەم دیداری لێکتێگەیشتن و نزیک بونەوەی بەشێکی زۆر لە رێکخراوەخێرخوازی و بانگخوازیەکان لە لایەن ئەکادیمایی جودی لە سلێمانی رێکخرا ئیمەش وەک رێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران ،بەشداریمان کرد لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و دانانی پلان و لایەنی کارگێڕی و گرفتە لەمێژینە و هەنووکەیەکانی ئەم بوارە گفتوگۆی لە بارەوە کرا وە لەلایەن. سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی ماڵی هاوکاران م.ئامانج فایەق کانی بەیتەشی وتەیەکی پێشکەش کرد وە پێشنیاری چەندین پرۆژەی نەوعی و جیاوازی کرد بۆڕێکخراوەکان کە ماڵی هاوکاران ئێستا ئەو پرۆژە جیاوازەوە ئەنجامەدات ئەوەی مایە دڵخۆشی و سەربەرزیمان بوو.دەستی هاوکاری و پشتیوانی خەڵکی خێرخوازی کوردستان لە ئاستێکی بەرز و پڕ ئومێدایە زۆر سوپاس بۆ ئەکادیمای جودی و ستافە ماندوەدەیان کە هەمیشە لەخەمی دین و ژینی کۆمەڵگادان زۆر سوپاس بۆ برای بەڕێزم کاک د. عبدالواحید هەمیشە لەهەوڵی کۆکردنەوەو ڕکخستنی کارەکان
smarthandimage260205071906.jpeg

دابەش کردنی ٤٥٠ کیلۆ گۆشت

دابەشکردنی 450کیلۆ گۆشت سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری دوو خێرخواز هەڵساین بەکڕین و سەربڕین و دابەشکردنی 3جوانەگا لە قەزای چەمچەماڵ وناحیەی شۆڕش سوپاس بۆ خوا دابەش کرا بەسەر سەرجەم کارمەندانی پاکرەوەکانی سنوری شارەوانی شۆڕش وە دەیان ماڵی هەژار وبێ وباوک وکەم ئەندام و نەخۆش.

پڕۆژەکان

null

خانوی ژمارە11

دروست کردنی خانویەک لە عەربەت بۆ منداڵی بێ باوک.
null

خانوی ژمارە 10

خانوی ژمارە 10 بۆ ماڵێکی هەژار و کەمدەرامەت
null

خانوی ژمارە 9

null

خانوی ژمارە 8

خانوی ژمارە 8 بۆ ماڵێکی هەژار و کەمدەرامەت
null

خانوی ژمارە 7

خانوی ژمارە 7 بۆ ماڵێکی هەژار و کەمدەرامەت
null

خانوی ژمارە 6

خانوی ژمارە 6 بۆ ماڵێکی منداڵی بێ باوک
null

خانوی ژمارە 5

خانوی ژمارە 5 بۆ ماڵێکی هەژار و کەمدەرامەت
null

خانوی ژمارە 4

تەواو بونی خانوی ژمارە 4 بۆ ماڵێکی منداڵی بێ باوک
null

هاوکاری چەند نەخۆشخانەیەک لەچەمچەماڵ

هاوکاری چەند نەخۆشخانەیەک لەچەمچەماڵ پشتیوان بەخوا بەردەوام دەبین سوپاس بۆ خوای گەورە رێکخراوی ماڵی هاوکاران ،بەهاوکاری خێرخوازان ئەمڕۆ وەک رێزێک بۆ ماندووبوون و شەونخونیان لە خزمەت نەخۆشەکاندا، سەرجەم کارمەندە تەندروستی یە خۆبەخشەکان و کارگوزار و شوفێرەکانی نەخۆشخانەی کۆرۆنای ئاسودەمان بەسەرکردوە بە پێشکەش کردنی دیاریەکی بچووک. کە لە مانە پێك هاتبو لەخۆراک و گۆشت و چەند کارتۆن ئاوێک بۆنەخۆشخانەکە شایەنی باسە ئێمە وەک ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران ئەمە چەندین جارە هاوکاری کەرتی تەندروستی بکەین لەسنوری قەزای چمچماڵ وشۆڕش وە لەماوی چەند مانگی ڕابردوو چەند سپلێتێ کمان دابین کرد بۆنەخۆشخانەی عومەر خەلیفە کەتایبەت بوو بە نەخۆشی کۆرۆنا وە هاوکار بوین لەجیا کردنەوەی شوێنی نەخۆشەکان شوێنی تایبەت بەپیاوان وئافرەتان وە دابین کردنی خۆراک بۆ نەخۆش وکارمەندانی نەخۆشخانەی عومەر خەلیفە پشتیوان بەخوا بەهاوکاری خێرخوازان بەردەوام دەبین لەخزمەت کردن بەدین وژینی کۆمەڵگا لەهەموو شێوەکان.
null

دروستکردنی پردی زینانە

پرۆژەی دروستکردنی پردی گوندی زینانە لەناحیەی سەنگاو ڕێکخراوای خێرخوازی هاواکاران لە ساڵی ٢٠٢١دا هەستا بە دروستکردنی پردی زینانە لە ناحیەی سەنگاو بەهاوکاری خێرخوازان ودانیشتوانی گوند لەماوەی دوو مانگدا توانرا تەواو بکرێت مزگەوتەکە دروست کرا - بەرواری 7/1/2021/ڕۆژی پێنج شەمە بەئامادەبوونی دانیشتوانی گوند وخێرخوازان وەستا و کرێکار و کەسایەتی سیاسی وحیزبی وئایـنی ودام ودەزگا حوکمییەکان پردە کرایەوە بەرووی هاوڵاتیانی دەڤەری سەنگاو وگوندی زینانە ئەم پردە لەژێر چاودێری ئەندازیاران کراوە درێژی (٢٤)مەترە بەباڵەکانیەوە وە ( ٥ )مەتر بەرزە وە( ٤ )مەتر پانە زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەو خۆشەویستانەی کەهاوکارمان بوون لەم پرۆژە گەورەیدا زۆر سوپاس بۆ دانیشتوانی گوندی زینانە -------------------------- 8/1/2021 ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران
null

مزگەوتی خەربەندەلو

#سوپاس بۆ خوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بە هاوکاری خێرخوازان لەدوای ماندوبونێکی زۆر #وسەرەڕای قەیرانی دارایی ونەخۆشی وناخۆشی هەڵساین بەدروست کردن تەواوکردنی مزگەوتی گوندی خەربەندەلوو لەئاغجەر ئەم گوندە زیاتر لە٢٥ساڵە بێ جمعەو جەماعەتن #ڕۆژی هەینی 4/6/2021ڕۆزی هەینی مزکەوتەکەمان کردەوە بەئامادەبوونی میوانەبەڕێزەکان #زۆر سوپاس بۆ دانیشوانی گوندی خەربەندەلوو کەهاوکاربونە #زۆر سوپاس بۆ سەرجەم خێرخوازان لەناوەوەودەرەوی وڵات #زۆر سوپاس بۆسەرجەم هاوکارانمان لەڕێکخراوی ماڵی هاوکاران
...