ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران
سەرەکی
پڕۆژەکان
ببەخشە
پەیوەندی
دەربارەی ئێمە
Ku
کوردی
العربية
سەرەکی
پڕۆژەکان
ببەخشە
پەیوەندی
دەربارەی ئێمە
پڕۆژە
بۆ یارمەتیدان و هۆشیاری گشتی
بەشەکان
هەموو
دروستکردنی مزگەوت
دروستکردنی خانوو
هاوکاری هەژاران
قوتابخانە
دروستکردنی پرد
نۆژەنکردنەوەی مزگەوت
کاروچالاکیەکان
نوێترین پڕۆژەکان
ماڵی هاوکاران سفرەی 500ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە
ماڵی هاوکاران سفرەی 500ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هەڵساین بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ٥٠٠ماڵی هەژار و نەخۆش و کەم ئەندام لەچمچماڵ وشۆڕش و سەنگاو و .. خوای گەورە قبوڵی بکات زۆر سوپاس بۆ خێرخوازان
زیاتر بخوێنەوە
دیداری ڕێکخراوە خێرخوازیەکان لە سلێمانی
دیداری رێکخراوە خێرخوازیەکان لە سلێمانی ئەنجام درا بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی خێرخواز و بانگخوازی هەرێمی کوردستان،یەکەم دیداری لێکتێگەیشتن و نزیک بونەوەی بەشێکی زۆر لە رێکخراوەخێرخوازی و بانگخوازیەکان لە لایەن ئەکادیمایی جودی لە سلێمانی رێکخرا ئیمەش وەک رێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران ،بەشداریمان کرد لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و دانانی پلان و لایەنی کارگێڕی و گرفتە لەمێژینە و هەنووکەیەکانی ئەم بوارە گفتوگۆی لە بارەوە کرا وە لەلایەن. سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی ماڵی هاوکاران م.ئامانج فایەق کانی بەیتەشی وتەیەکی پێشکەش کرد وە پێشنیاری چەندین پرۆژەی نەوعی و جیاوازی کرد بۆڕێکخراوەکان کە ماڵی هاوکاران ئێستا ئەو پرۆژە جیاوازەوە ئەنجامەدات ئەوەی مایە دڵخۆشی و سەربەرزیمان بوو.دەستی هاوکاری و پشتیوانی خەڵکی خێرخوازی کوردستان لە ئاستێکی بەرز و پڕ ئومێدایە زۆر سوپاس بۆ ئەکادیمای جودی و ستافە ماندوەدەیان کە هەمیشە لەخەمی دین و ژینی کۆمەڵگادان زۆر سوپاس بۆ برای بەڕێزم کاک د. عبدالواحید هەمیشە لەهەوڵی کۆکردنەوەو ڕکخستنی کارەکان
زیاتر بخوێنەوە
دابەش کردنی ٤٥٠ کیلۆ گۆشت
دابەشکردنی 450کیلۆ گۆشت سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری دوو خێرخواز هەڵساین بەکڕین و سەربڕین و دابەشکردنی 3جوانەگا لە قەزای چەمچەماڵ وناحیەی شۆڕش سوپاس بۆ خوا دابەش کرا بەسەر سەرجەم کارمەندانی پاکرەوەکانی سنوری شارەوانی شۆڕش وە دەیان ماڵی هەژار وبێ وباوک وکەم ئەندام و نەخۆش.
زیاتر بخوێنەوە
پڕۆژەکان
کەمپینی قەزای دەربەندیخان بۆ زیان لێکەوتوانی چەمچەماڵ
کەمپینی قەزای دەربەندیخان گەیشتە ماڵی هاوکاران لەشۆڕش 13ملیۆن دینار وسەبەتەی خۆراک و نەوت و پێداویستی ماڵ دابەشکرا .. ڕۆژی هەینی 19/12/2025 پێشوازیمان کردلە سەرپەرشتیارانی کەمپینی قەزای دەربەندیخان بۆ زیان لێکەتوانی قەزای چمچماڵ و ناحیەکانی شۆڕش وتەکیە بەسوپاسەوە برای بەڕێزمان م. عەباس دەربەندیخان و هاوکارەکانی ئەمرۆ هاوکاریەکانیان گەیاندە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەشۆڕش وە دابەشکرا بەسەر دەیان ماڵی هەژار و لێ قەوماو شتەکان بریتی بوو لە هاوکاری مادی و پێداویستی ناوماڵ بۆ هەر ماڵێک زەرفێک پارە وە فەرش نەوت و خواردن و هیتەر و بەتانی و دۆشەک .. خوای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە زۆر سوپاس بۆ هەم خۆریان
زیاتر بخوێنەوە
١٢١ملیۆن بۆ زیان لێ کەوتوانی شۆڕش و چەمچەماڵ
121ملیۆنمان دابەشکرد بۆ زیان لێکەوتوانی شۆڕش و چمچماڵ === سوپاس بۆ خوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران ڕۆژ یەکشەمە و و دوو شەمە 14و15ي مانگ ڕێکخراوی دەستی هاوکاری بەسەرپەرشتی کاک حاجی ادریس وستافی ڕێکخراوەکە وە برای بەڕێزم شێخ عەلی تاهیر بەنوێنەری چەند مزگەوت و خێرخوازێک بری121ملیۆن دیناریان گەیاندە ئۆفیسی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران و بەئامادەبوونی بەڕێزیان دابەشمان کردکۆڵان بەکۆڵان وماڵ بەماڵ بەسەر زیاتر لە ٢٥٠ماڵی هەژار و زیان لێ کەتوو. بۆ ناحیەی شۆڕش و چمچماڵ وە بۆ گەڕەکی سەنکاوێکان و مۆفەریەکان و باوەیەکان بەشی سەرەوە وە قەرەنجیریەکان و قادرکەرەمێکان و پیریادیەکان هەمویان سود مەند بون بەشێک لەو گەڕەکان کە ئێمە چوینە زۆر بەکەمی هاوکاری بۆچوە .. زۆر سوپاس بۆ کاک حاجی ادریس و ستافی ڕێکخراوی دەستی هاوکاری زرۆ سوپاس بۆ م.شێخ علی تاهیر وستافەکەیان و هاوکارەکانی === پشتیوان بەخوا بەردەوام دەبین . == ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران م.ئامانج فایەق کانی بەیتەشی
زیاتر بخوێنەوە
دابەشکردنی فەرش بەسەر زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ
دابەشکردنی فەرش بەسەر زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ
زیاتر بخوێنەوە
هاوکاریەکانی کەمپینی ناحیەی ناحیە ی سەرقەڵا گەیشتە ماڵی هاوکاران
هاوکاریەکانی کەمپینی ناحیەی ناحیە ی سەرقەڵا گەیشتە ماڵی هاوکاران === ئەمڕۆ 16/12/2025 نوێنەرانی کەمپینی ناحیەی سەرقەڵا لەگەرمیان ئەو کۆمەک و یارمەتیانەی کۆیان کردبوو کە زیاتر لە٦ملیۆن دینار وە ئەتیکۆیەک پێداویستی ناوماڵ و خواردن و نەوت بووە تەسلیمی ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران یان کرد بۆ ئەوی بەشێوەیەکی مەیدانی بیگەیەنن بە سەرجەم زیان لێکەوتوانی ناحیەی شۆڕش
زیاتر بخوێنەوە
10یان ملیۆنمان گەیاندە هەژاران
10یان ملیۆنمان گەیاندە هەژاران سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران لەماوەی 24سعاتدا لەخزمەتی زیان لێکەوتوانی شۆڕش ئەم کارانەی ئ نجام دا 1.دابەشکردنی 21ملیۆنو٥٠٠هەزاردینار 2.دابینکردنی پێداویستی سەرەکی بۆ12ماڵ لەشۆڕش باوەیەکان پێداویستیەکان بریتيبون لەسەلاجە و تەباخ و غەسالەی ئۆتۆماتیک وگسکی کارەبای وهیتەر و زۆپای غاز 2,دابەشکردنی 120بەتانی 3دابەشکردنی ٦٠جلیکانی نەوت ماڵی هاوکاران بەردەوامە ...
زیاتر بخوێنەوە
سەردانی رێکخراوی ماڵی هاوکاران بۆ کەناڵی ئاسمانی پەیام
سەردانی رێکخراوی ماڵی هاوکاران بۆ کەناڵی ئاسمانی پەیام بە بۆنەی دەستبەکاربوونی بەرێوەبەری( تۆری کۆمەڵ) مامۆستا ئامانج فایەق کانی بەیتەشی سەرپەرشتیاری رێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەیاوەری هاوکارانی سەردانی کەناڵی ئاسمانی پەیامیان کرد و پەیامی پیرۆزبایی و دەستبەکاربوونی گەیاند بە کاک حاجی فارووق و ستافەکەی هیوای سەرکەوتنی لە کارو بارەکانیدا بۆ خواستن
زیاتر بخوێنەوە
مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتی دەربەندی زێوێ
مزگەوتی زێوێ کرایەوە .. سوپاس بۆخوا ئەمرۆ ٢٩/١١/٢٠٢٥ لە مەراسیمیکی شایستەدا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران مزگەوتی دەربەندی زێوێ لە ناحیەی پیرەمەگرون بە رووی نوێژ خوێناندا کرایەوە ئەم مزگەوتە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران وبەهاوکاری خێرخوزان و خێرخواز حاجی امجد ڕەباتی. دروست کرا بنیادنراوە و ئەمرۆ لە مەراسیمیکدا مزگەوتەکە بەرووی نویژ خوێنان و سەردانیکەرانی ئەم شوینەدا کرایەوە کە ساڵانە گەشتیاریکی زۆر ڕوو دەکەن ئەم شوێنە و بوونی مزگەوتێک لەم شوینەدا پیوستیکی چەندی ساڵەی ئەم شوێنە بوو ڕێکخراوای خێرخوازی ماڵی هاوکاران
زیاتر بخوێنەوە
بەرزە پردی مامە ڕیشە لەچەمچەماڵ
بەرزە پردی مامە ڕیشە لەچەمچەماڵ کرایەوە بەڕووی شۆفێراندا. ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران هاوکار و دەست باری ئەم پرۆژەیە بوو لەسەرەتای پرۆژەکە تاوەکو کۆتایی، وە سەرپەرشتی مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەکەمان کرد، تەواوبونی ئەم پڕۆژەیە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی قەرەباڵەغی شەقامەکان و کار ئاسانی تەواو دەکات بۆ شۆفێران و هاوڵاتیانی سنورەکە. دەست خۆشی زۆرمان بۆسەرجەم ئەو کەسایەتی و لایەنانە هەیە کە پێشنیاری ئەم پرۆژەیان کرد.بەتایبەتش کاک ئازاد حسن و برا و هاوکارەکانی بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆژە گرنگە.
زیاتر بخوێنەوە
قوتابخانەی ئامادەیی شێخ ڕەزا نۆژەنکرایەوە
قوتابخانەی ئامادەیی شێخ ڕەزا نۆژەنکرایەوە لەپاش داواکاری ئیدارەی ئامادەی شێخ ڕەزای تاڵەبانی زانستی لەڕێکخراوی ماڵی هاوکاران بەمەبەستی نۆژەن کردنەوەی چەند پۆلێکی قوتابخانەکەیان وە هۆڵی تاقیگە ، ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان هەڵساین بەهاوکاری کردنیان بەمەوادی بیناسازی وە شایەنی باسە ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران لەڕابردوا چەندین کاری دیکەی تری ئەنجام داوە بۆ ئامادەی ناوبراوە سەرەکیترین کاریشمان هەڵکەندنی بیرێکی ئاو بوو ئێستا کێشەی ئاویان نەماوە ، بینای ئامادەی شێخ ڕەزا سێ قوتابخانەی تێدایە وە بۆ سنورەکە هەرسێ قوتابخانەکە هەمیشە لەهەوڵدان بۆ بەرەو پێش چوونی قوتابخانەکە و قوتابیانیان جێگەی دەست خۆشین ئەم پرۆژەیە بەهاوکاری بەڕێوەبەری ناحیەی و پەروەردەی چەمچەماڵ و شارەوانی شۆڕش و ئیدارەی قوتابخانەکە و چەند خێرخوازێک ئەنجام دراوە.
زیاتر بخوێنەوە
خولی هاوینەی مزگەوتی حاجی سەعدە
لە سەنگاو 150خزمەت کاری قورئانی پیرۆز خەڵات کران سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بۆ ساڵی سێیەم هەڵساین بەکردنەوەی خولی هاوینە بۆ زیاتر لە(150)خوێندکاری قورئانی پیرۆزو کۆتایمان هێنا بە خولی هاوینەی مزگەوتی حاجی سعدە لەسەنگاو جێگای خۆشحاڵی بوو ئەمڕۆ سەنگاو سەدای قورئانی پیرۆز بەرز بووە سەرجەم قوتابیانی قورئان شەهادەی بەژداربوونیان پێ بەخشرا وە خەڵات کران سوپاسی سەرجەم ئەو مامۆستا بەرێزانەی کە ماندوو بوون لەخوشکان وبرایانمان لەسەنگاو و نوێنەرانی ماڵی هاوکاران لەسەنگاو کە زۆر ماندوو بوون وە خێرخوازان کە هاوکارمان بوون لەدابینکردنی خەڵات بۆ قوتابیان بەتایبەت کاک گەرمیان حاجی محمود وە ئەوقافی چەمچەماڵ وە ئیدارەی ناحیەی سەنگاو
زیاتر بخوێنەوە
خولی هاوینەی مزگەوتی حاجی محمد بابۆکی
430قوتابی قورئان لە کچان وکوڕان خەڵات کران ئەمڕۆ چوار شەمە 3/9/2025بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری ئەوقافـی چەمچەماڵ و نوێژ خوێنان وکەس کاری قوتابیان و و مامۆستایان لەپاش 2مانگ لە کردنەوەی خولی هاوینەی قورئانی پیرۆز لەیەکێک لەمزگەوتەکانی ماڵی هاوکاران ( مزگەوتی حاجی محمد بابۆکی) لە ناحیەی شۆڕش کۆتایمان هێنا بەخولی هاوینەی تایبەت بە فێربوونی قورئانی پیرۆز و ئاداب و ڕەوشتە ئاینیی و کۆمەڵایەتیەکان بابەتەکانی بیروباوەڕ ئەمڕۆ بە دوو مەراسیمی جیاواز 430قوتابی قورئانی پیرۆز لەکچان و کوڕان خەڵات کران و کۆتایی هات بە خولەکەیان سوپاسی بێ پایەن بۆ سەرجەم خێرخوازان و مامۆستایانی خولی هاوینە و مامۆستایانی مزگەوت کە زۆر ماندوو بوون خوای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە
زیاتر بخوێنەوە
مزگەوتی ماڵی هاوکاران
دروست کردنی مزگەوتێ ماڵی هاوکاران لە چەمچەماڵ ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان هەڵساین بەکڕینی دووپارچە زەوی لەقەزای چەمچەماڵ گەڕەکی ڕاپەڕین. بەمەبەستی دروست کردنی مزگەوتێک بۆ ئەو گەڕەکە کەزیاتر لە٥٠٠ماڵن دورن لەمزگەوت و بێ بەشن لەنوێژی جەماعەت مزگەوتەکە لە سەر رووبەری 420مەتر بنیاد دەنرێت و کە خەڵکێکی زۆر سوودی لێدەبینن بۆزانیاری زیاتر ز ناردنی هاوکاریەکان پەیوەندی بکەن 07501325273واتسئاپ و فاست پەی fib 07701348202یان 07701506054/07705062139
زیاتر بخوێنەوە
1
2
3
4
5