پڕۆژە

بۆ یارمەتیدان و هۆشیاری گشتی

نوێترین پڕۆژەکان

smarthandimage250702020927.png

مزگەوتی ڕێگای بەهەشت

مزگروتی ڕێگای بەهەشت لە لایەن ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکارانەوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ وە دەست کراوە بە دروست کردنی لە لایەن خێرخوازان و دانیشتوانی سنورەکە ئەم مزگەوتە لەسەر ڕوبەری 5000 هەزار مەتر بنیاد دەنرێت بۆ زانیاری زیاتر گەیاندنی هاوکاریەکانتان وە بەژداری کردن. لەبناغە دانان و سەرەتای مزگەوتە کە پەیوەندی بکەن 07501325273واتسئاپ و fibو فاست پەی و ڤایبەر 07701905038یان07732621789یان07701348202
smarthandimage251226105143.jpeg

مزگەوتی ڕێگای بەهەشت

پشتیوان بەخوا بەردەوام دەبین کارکردن لەمزگەوتی ڕێگای بەهەشت لەشۆڕش سوپاس بۆ خوای گەورە ئەمڕۆ کۆنکرێتی بەشێک لەسەقفی مزگەوتی رێگای بەهەشتمان تێکرد لەناحیەی شۆڕش خوای گەورە پاداشتی خێری هەموو لایەک بداتەوە بۆزانیاری زیاتر گەیاندی هاوکاریەکانتان بەمەواد یان پارە پەیوەندی بکەن 07501325273واتسئاپ و فاست پەی fib 07705062139یان07701348202یان07732621789
smarthandimage251226104736.jpeg

سەردانی سەرۆکی کۆمیسیۆنی بوژانەوەی چەمچەماڵ

هەمیشە لەخەمی دین وژینی کۆمەڵگادەبین .. سەردانی سەرۆکی کۆمیسیۆنی بوژانەوەی چەمچەماڵ وەک ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران سەردانی هەریەک لەبەرێزان م.عەتا محمد بەرپرسی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت وەسەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ بەرێز حاکم ئاسۆ بەکر. قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ مان کرد گفتوگۆی کاروباری زیان لێکەوتوانی قەزای چمچماڵ و ناحیەکانی دەوروبەریمان کرد وە گڤتوگۆی پرۆژەکانی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران و. کارو چالاکیەکانمان کرد لەماوەی ڕابردوو وە پلان و کارەکانی داهاتومان وە بەڕێزیان پشتگیری پێزانینی زۆریان دەربڕی بۆ ئەو خزمەتە جوانەی کە ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران کردویانە بەتایبەت بۆ زیان لێکەتوانی لافاوی چەمچەماڵ کەڕێکخراوی ماڵی هاوکاران دەوری زۆریان بینی بۆ خزمەت کردنی زیان لێکەوتوانی شۆڕش و چمچماڵ وتەکیە

پڕۆژەکان

null

پڕۆژەی دابەش کردنی گۆشت

دابەشکردنی گۆشت سەرجەم پاکرەوەکانی شۆڕش وچمچماڵ دیاریان پێ بەخشرا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستان هەڵساین بە دابین کردنی گۆشت بۆ سەرجەم پاکرەوەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش کە ژمارەیان زیاتر لە220نەفەربون شایەنی باسە ئەم چینە چینێکی ماندویی کۆمەڵگان شایەنی هەموو جۆرە دیاری و هاوکاریەکن.
null

دابەشکردنی گۆشت لەگەڵ 450سبەتەی خۆراک بۆ هەژاران

دابەشکردنی 450سبەتەی خۆراک بۆ هەژاران دابەشکردنی گۆشت .. سوپاس بۆ خوا وەک کاری هەمیشەیمان ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان هەڵساین بەدابەشکردنی. 450سەبەتەی خۆراک بۆ ڕازاندنەوەی سفرەی هەژاران بۆ سەدان ماڵی هەژار و بێ باوک و کەم ئەندامان ونەخۆش وکرێچی لەسنوری چمچماڵ وشۆڕش و سەنگاو و تەکیە.
null

مزگەوتی مەنیلە

تەواو کردنی مزگەوتی مەنیلە سوپاس بۆخوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەپاش داواکاری بنکەی مەشق وپیادەی کرکوک. لەچمچماڵ ناحیەی شۆڕش. لەماڵی ھاوکاران مەبەستی دروست کردنی مزگەوتێک لەنێو بنکەکەیان کە زۆر پێویستە وە بەردەوامی زیاتر لە500کەسی لێیە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان وە بنکەکە هەڵساین بەدروست کردن وتەواو کردنی
null

دابینکردنی ٣٥٠ سەبەتەی خۆراکی جەژنانە

رێکخراوای خێرخوازی ماڵی هاوکاران هەڵسان بە دابەشکردنی ( 350 )سەبەتەی خۆراک و پێداویستی جەژن و هاوکاری ماددی ئەم کارەی ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران لەسەر ڕاسپاردەی چەند مامۆستا و برایەکـی ئازیز لە ناوە و دەروەی ووڵات کۆکرابووە لە سەرفترەی سەدان کەس، ئێمەیش هەڵساین بە دابەشکردنی زیاتر ل (٣٥٠)سەبەتەی خۆراک بۆ هەژاران وە هاوکاری مادی دەیان ماڵی هەژار و بێ باوک دابین کردنی مریشک.
null

دابەش کردنی سەبەتەی خۆراک لە شۆڕش ( میراوەکان )

ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان هەڵساین بەدابینکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ سەرجەم برایانی ماندوو نەناس لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی چەمچەماڵ و شۆڕش (میراوەکان) کە یەکێکن لەماندووترین چینی کۆمەڵگا و شەو ڕۆژە لەخزمەتی هاوڵاتیانی چەمچەماڵ وشۆڕشدان بەکردنەوەی ئاوی گەڕەکەکان، ماڵی هاوکاران بەپێویستی زانی وەک پێزانینێک بۆ ماندوو بونیان ئەم هاوکاریە بچووکەیان بکات .
null

دابەش کردنی هاوکاری لە ناحیەی ئاغجەلەر

ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان هەڵسا بەدابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ سەرجەم ژینگەپارێزان و میراوەکانی سنوری ئاغجەلەر و گۆپتەپە .
null

دابینکردنی پێداویستی جەژن و سەبەتەی خۆراک بۆ هەژاران.

ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران هەڵسان بە دابینکردنی پێداویستی جەژن و سەبەتەی خۆراک بۆ هەژاران ئەم کارە بە هاوکاری کۆمپانیای (ناترۆن ) ئەنجامدران کە هەڵساین بەهێنان ودابەشکردنی (١٥٠)سەبەتەی خۆراک و چەند پێداویستیەکی جەژن و مریشک بۆ سەرجەم ژینگە پارێزان و هەژاران و لە سنوری ناحیەکانی تەکیەی جەباری و قادرکەرەم و سەنگاو
null

خانوو

سوپاس بۆ خوای گەورە ئێمە وەک ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان وخاوەن زەکات خێرەکان لەماوەی 8مانگدا خوای گەورە یارمەتی داین 15خانوو ڕادەست هەژاران بکەین بۆ منداڵانی بێ باوک،کرێچی و کەم ئەندامان بۆ دابینکردنی ئەم خانوانە هیچ ڤیدیۆ وێنەیەکی هەژاران بڵاو نەکراوەتەوە .. ئەم خانوانە بەرهەمی زەکات و خێری خێرخوازانە کە پێشکەشی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران یان کردوە ئەم ماڵانە چەندین ساڵە لەخانوی کرێدا بون وە لەخانوی کۆن وخراپ دا ژیاوون و بە ئاواتی خانوویەک بوون لەم دونیایە دا....
null

خانوو

سوپاس بۆ خوای گەورە ئێمە وەک ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان وخاوەن زەکات خێرەکان لەماوەی 8مانگدا خوای گەورە یارمەتی داین 15خانوو ڕادەست هەژاران بکەین بۆ منداڵانی بێ باوک،کرێچی و کەم ئەندامان بۆ دابینکردنی ئەم خانوانە هیچ ڤیدیۆ وێنەیەکی هەژاران بڵاو نەکراوەتەوە .. ئەم خانوانە بەرهەمی زەکات و خێری خێرخوازانە کە پێشکەشی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران یان کردوە ئەم ماڵانە چەندین ساڵە لەخانوی کرێدا بون وە لەخانوی کۆن وخراپ دا ژیاوون و بە ئاواتی خانوویەک بوون لەم دونیایە دا....
null

دابەشکردنی هەزار سەبەتەی خۆراک

دابەشکردنی هەزار سەبەتەی خۆراکی سوپاس بۆ خوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان هەڵسا بەدابەش کردنی ١٠٠٠هەزار سەبەتەی خۆراکی لەسنوری قەزای چەمچەماڵ وناحیەکانی دەوروبەری بەسەر هەژاران و کەم دەرامەتان چەند چین وتوێژێکی ماندووی کۆمەڵگا زۆر سوپاس بۆ خوا وە بۆ سەرجەم خێرخوازان کە هاوکارمان بوون لەم پرۆژەدا
null

دروستکردنی قوتابخانەی ماڵی هاوکاران

دروستکردنی قوتابخانەی ماڵی هاوکاران لە چەمچەماڵ رێکخراوای خێرخوازی ماڵی هاوکاران لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بە هاوکاری خێرخوازان هەڵسا بە دروستکردنی قوتابخانەیەک بۆ دانیشتوانی ناحیەی شۆرش لە قەزای چەمچەماڵ ئەم خوێندنگایە لە سەر رووبەری ٤٠٠ مەتر دوجا دروستکراوە کە پێک دێت لە نۆ پۆل و ژووری ئیدارەوە و مامۆستایان سوپاس بۆخوا لە بەرواری ٣٠/١٠/٢٠٢٤ توانرا پرۆژەکە تەواو بکریت و لە مەراسیمیکی شایستەدا بە ئامادەبوانی کەسانی خێرخواز و حوکمی و حیزبی و خوێندکاران و کەسو کاری خوێندکاران قوتابخانەکە کرایەوە خودای گەورە پاداشتی بەخێری هەموو ئەو کەس و لایانانە بداتەوە کە هاوکار و یارمەتی دەری ئەم پرۆژەیە بوون هەم لە خێرخوازان و کەسانی حوکمی و خەڵکی ئەم ناوچەیە و بە ئومیدی ئەوەی ببیتە چرایەکی رووناک بۆ دەڤەرەکە
null

دابەش کردنی ٢٠ هەزار لیتر نەوت بۆ هەژاران

ریکخراوای خێرخوازی ماڵی هاواکاران لە ڕێگای کۆمپانیایەک کە نەیویست ناوی بهێنین، بڕی 10 هەزار لیتر نەوتی سپی دابین کرد بۆ سنوری قەزای چەمچەماڵ، ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکارانش نەوتەکەی دابەش کرد بەسەر هەژاران و بێ باوکان لەسنوری چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و ناحیەی سەنگاو .